وه‌زاره‌تى نه‌وت ده‌ستپێكردنى پرۆژه‌كانى پیشه‌سازییه‌ گه‌وره‌كانى خسته‌ڕوو

  • 1-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    وه‌زاره‌تى نه‌وت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى پیشه‌سازى نیشتمانى گه‌وره‌ خسته‌ڕوو بۆ دابینكردنى به‌رهه‌مى نیشتمانى وپڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى وڵات له‌كه‌رته‌ جیاجیاكاندا.
    سامر غه‌زبان وه‌زیرى نه‌وت له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)رایگه‌یاند:"وه‌زاره‌تى نه‌وت چه‌ندین پرۆژه‌ى پیشه‌سازى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى وكانزاكان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پشت به‌به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌به‌ستن"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌نێو ئه‌م پرۆژانه‌یش دروستكردنى پاڵاوگه‌ى وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ كه‌چه‌ندین هه‌لى كار بۆ بێ كاران دابین ده‌كات له‌گه‌ڵ دروستكردنى پرۆژه‌ى نیبراس بۆ به‌رهه‌مه‌ پترۆكیمیاوییه‌كان به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى"شل"ى جیهانیش".
    وتیشى"ده‌بێت عێراق ببێته‌ ژینگه‌ى راكێشان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رته‌كانى به‌ڵێنده‌رایه‌تى وپیشه‌سازییه‌كان"،جه‌ختیشى له‌پێویستى كارگه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كانى عێراق بۆ ته‌كنه‌لۆژیا ودابینكردنى بوودجه‌ له‌میان قه‌رزى ئاسان بۆ كارگه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تى عێراقی كرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێشبردنى كارگه‌كان ورێگاكانى هێڵى ئاسنین وبه‌نده‌ره‌كان وهه‌رشتێك رۆَڵى هه‌بێت له‌زیادكردنى سه‌رمایه‌دارى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى وڵات له‌قۆناغى هاورده‌كردنه‌وه‌ په‌یتا په‌یتا به‌ره‌و قۆناغى پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى نێوخۆییه‌وه‌ بچێت".
    غه‌زبان ئاماژه‌یشى دا "پشت به‌ستن به‌حكومه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ هاوڵاتیان له‌رێگاى دامه‌زراندن وگرێبه‌ستى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ناكات به‌ڵكو ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران زیاتر ده‌كات وبارگرانى به‌سه‌ر بوودجه‌ى وڵات دروست ده‌كات"،جه‌ختیشى كرده‌وه‌"چاره‌سه‌ره‌كه‌ خۆى له‌به‌ره‌وپێشبردنى تواناكانى كه‌رتى عێراقى ده‌بینێته‌وه‌ له‌به‌رهه‌مى نیشتمانى وچالاككردنى له‌پێناو پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى وڵات له‌سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كان".