هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌وروبه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا به‌ته‌واوه‌تى ده‌پارێزن

ئەمنی
  • 1-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ڕینمایی داوه‌ به‌پاراستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا وفه‌رمانبه‌رانى باڵیۆزخانه‌كه‌ وئاماژه‌یشى به‌وه‌ سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران كشاونه‌ته‌وه‌.
    ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"دوێنى سێشه‌ممه‌ 31 كانون الأول 2019 له‌ده‌وروبه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌به‌غدا خۆپیشاندان ومانگرتن روویدا وتاوه‌كو ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وام بوو وچه‌ندین كرده‌وه‌ى سوتاندن وشكاندنى ده‌رگا وشووشه‌كانى پرسكه‌ى سه‌ره‌كى باڵیۆزخانه‌كه‌ روویدا ".
    وتیشى"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان رێنمایی داوه‌ به‌پاراستنى باڵیۆزخانه‌كه‌ وفه‌رمانبه‌رانى له‌سه‌ر رۆشنایی پابه‌ندییه‌كانى عێراق به‌پاراستنى نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان وباڵیۆزخانه‌كانى وڵاتانى له‌نێو خاكى عێراقدا،داوایشى له‌خۆپیشانده‌ران ومانگرتووانى تووڕه‌بوو كرد بكشێنه‌وه‌ له‌ده‌وروبه‌رى باڵیۆزخانه‌كه‌ وكۆتایی به‌خۆپیشاندانه‌كان ومانگرتنه‌كان بهێنن چونكه‌ په‌یامه‌كانیان گه‌یشت"،
    ئاماژه‌یشى دا سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران كشاونه‌ته‌وه‌ وخێوه‌تگه‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌ وكۆتایی به‌ دیارده‌كانى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هێناوه‌ وهه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌وروبه‌رى باڵیۆزخانه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تى پاراستووه‌.