به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن سالم په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه كشانه‌وه‌ى مانگرتووان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا رێزگرتنێك بووه بۆ بڕیارى حكومه‌تى عێراقى.
سالم به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"كشانه‌وه مانگرتووان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌دواى بڕیارى حكومه‌تى عێراقییه‌وه هات .
وتیشى"مانگرتنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌نزیك باڵه‌خانه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا تا ئه‌و كاته په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێك ده‌دات هێزه‌كانى ئه‌مریكا ناچار بكات خاكى عێراق جێبهێڵن
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه،داواى له‌خۆپیشانده‌ران ومانگرتووانى به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌غدا كرد وه‌كو رێزگرتنێك بۆ بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراقى بكشێنه‌وه.
عادل عبدولمه‌هدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان، دوێنى سێشه‌ممه ،داواى كرد هه‌مووان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بكشێنه‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه "هه‌ر هه‌ڕه‌شه وده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه ونوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریان لێده‌كرێت وله‌لایه‌ن یاساوه به‌توندى سزا ده‌درێت