بەغدا – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ ئەمرۆ دوشەممە رایگەیاند تیمێكی پێكهێناوە بۆ دەرخستنی راستیەكانی دەستدرێژی كردنە سەر رۆژنامەنوسان لە میانی سەردانەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بۆ پارێزگای نەجەف. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت لەسەرەتای ساڵی 2018 دا چەندین دۆسیەی هەڕەشەكردن و دەستدرێژی بۆ سەر رۆژنامەنوسانی بەدەست گەیشتووە و ئەوەش كاریگەری زۆری بۆ سەر ناوبانگی عێراق دەبێت، دواهەمینیشیان روداوەكەی شاری نەجەف لە میانی ئاهەنگی سەركەوتنی گەورە كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ئامادەی بوو. لەوبارەیەوە كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ نوسینگەی خۆی لە نەجەف راسپاردووە تیمێك بۆ دەرخستنی راستیەكان بۆ ئاشكراكردنی وردەكاری رەوداوەكە پێكبهێنێت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات