په‌یامنێرمان"به‌هۆى ته‌قاندنى بۆمبی فرمێسكڕێژه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا برینداربوون

ئەمنی
  • 1-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
    په‌یامنێرمان ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا برینداربوون.
    ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا خۆپیشانده‌ران به‌هۆى ته‌قاندنى گازى فرمێسكڕیژه‌وه‌ له‌نزیك باڵیۆزخانه‌كه‌ برینداربوون"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ته‌قاندنى گازى فرمێسكڕێژ له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكاوه‌ به‌رده‌وامه‌".
    شایه‌نى باسه‌ به‌یانى دوێنێ سێشه‌ممه‌ مه‌راسیمى به‌خاك سپاردنى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى به‌رێوه‌چوون كه‌به‌هۆى هێرشه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ بۆ باره‌گاكه‌یان له‌شارۆچكه‌ى قائیم شه‌هید بوون.
    به‌رێوبه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى ئامارێكى نوێى ژماره‌ى برینداران به‌هۆى ده‌ستدڕێژی گولله‌ و بۆمبی پاسه‌وانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا خسته‌ڕوو.
    به‌رێوبه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندن له‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ژماره‌ی بریندارانی ده‌ستدرێژی گولله‌و بۆمبی فرمێسكڕێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر خۆپیشانده‌رانى به‌خاك سپاردنى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ 62كه‌س بووه‌ له‌جه‌نگاوه‌رانى حه‌شدى شه‌عبى وهاوڵاتیانى مه‌ده‌نى كه‌به‌شداربوون له‌مه‌رسیمى به‌خاك سپاردنى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى".