چاودێرى-اهع
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوە پیرۆزبایی لە هاولَاتيانى کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و رایدەگەیێنێت "ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و کۆتاییهاتن بێت بە نەهامەتی و نائارامی لە ناوچەکەدا".
لە پەیامەکەیدا مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوا دەخوازێت لە ساڵی نوێدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی هەموو لایەنە کوردستانییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامەکەی بە باشترین شێوە جێبەجێ بکات و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانێکی ئابووریی هەمەلایەنە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت؛ ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەمەش بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "ھیوادارم بە پشتیوانی خوای مەزن و خەڵکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز، کوردستان لە ھەموو پێشھاتێکی ناخۆش و نەخوازراو پارێزراو بێت".
بهشی بكه لە