به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت وگفتوگۆیان له‌باره‌ى ڕه‌وشى عێراق ودواپێشهاتهكانى پرسى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌غدا كردووه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیران بهترامپى ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌م پێشهاته دواى رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه هاتووه و،پێش دوور رۆژیش مه‌ترسی ولێكهوتهكانى ئه‌م هه‌نگاوه بۆ مارك ئیسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ڕوونكردۆته‌وه.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وتیشى هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان بهپاراستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ونێرده دیبلۆماسى ونوێنهرایهتییهكانى دیكه.
ولهبهشێكى تر‌ى گفتوگۆكاندا له‌باره‌ى ره‌وشى هه‌رێمایه‌تى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه حكومه‌تى عێراقى هه‌میشه هه‌وڵى داوه په‌یوه‌ندییه دۆستانهییهكهى له‌گه‌ڵ وڵاتانى درواسێ بپارێزێت له‌نێویشیاندا كۆمارى ئیسلامى ئێران وهه‌روه‌ها وڵاتانى دۆستى رۆژئاوایی له‌سه‌روویشیانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ڵام تێكچوونى ڕه‌وشه‌كه به‌هۆى ناكۆكییه‌كانى هه‌ردوولا بووه وعێراقیش ده‌یه‌وێت وڵاتى دانوستان وهێوهركردنهوهى بێت بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى جه‌نگ له‌عێراق وهه‌مووان دووربخاته‌وه.
عه‌بدولمه‌هدى به‌سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕایشیگه‌یاند"ئێوه هه‌میشه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جه‌نگتان ناوێت وبه‌هه‌مان شێوه گوێمان لهههڵوێستى هاوشێوه ده‌بێت له‌لایه‌ن سه‌ركرده ئێرانییه‌كانه‌وه ،عێراقیش جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى دانوستان كردووه یان لانیكه‌م گه‌یشتن به‌هه‌نگاو ورێككهوتنه واقعییه‌كان بۆ هێوهركردنهوه.
لاى خۆیه‌وه دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه كهمتمانهى به‌گرنگى رۆڵى عێراق وسهركردایهتییهكهى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌رێره‌وه كارتێكه‌ر بێت وهه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه رێككه‌وتن له‌باره‌ى هێشتنه‌وه‌ى هێڵه راسته‌وخۆكانى نێوان هه‌ردوولا بۆ چاودێرى كردنى پێشهاته‌كان.
شایه‌نى باسه بۆمبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ودهیفید هێل یاریده‌ده‌ره‌كه‌ى په‌یوه‌ندییان كرد بۆ چاودێریكردنى دواپێشهاته‌كانى وڵات.