بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار دووپاتیكردهوه، هێرشكردنە سەر نێردە دبلۆماسییەكان هەڕەشەیە بۆ سەر بەژەوەندییەكانی عێراق
سهرۆك كۆمار ئهمڕۆ سێشهممه لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع)كهوتووه ڕایگهیاند"هەوڵدان بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بە پێشێلكردنی دەق و پەیماننامە نێوەدەوڵەتیەكان هەژماردەكرێـت كە حكومەتی عێراق پێیانەوە پابەندە"،ئاماژهى بهوهدا"" ئەركی هێزە ئەمنییەكان پاراستنی نێردە دێپلۆماتكارەكان و دامەزراوە فەرمییەكان و بەرژەوەندییە گشتی وتایبهتهكانه".،
وتیشى "جەخت لەسەر ئەوەدەكەینەوە بە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقمان راگەیاندوە، هەر هێرش و دەستدرێژییەك بۆ سەر باڵیۆزخانەكان و نێردە بیانییەكان دەبێت لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە توندی رێگری لێبكرێت و ئەنجامدەرانیش لە لایەن یاساوە بە توندرین شێوە سزایان دەدرێت".
روونیشیكردهوه"خۆپیشاندانی ئاشتیانە و بێ زیان مافێكی شەرعیی و رێگەپێدراوە بەپێی دەستور، بەڵام بە مەبەست هێرشكردنە سەر نێردە دێپلۆماتییەكان لە عێراق لێدانە لە پێگە نێودەوڵەتی و بەرژەوەندییەكانی وڵات، كە عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی خاوەنی سەروەری خۆیەتی و ریز لە پەیماننامە و رێككەوتننامەكانی دەگرێت و پارێزگاری لە نێردە دێپلۆماتكارەكانی نێو سنوری خۆی دەكات، هەربۆیە ئەمە پێش ئەوەی بەئامانجگرتنی هیچ لایەنێكی دیكە بێت بەئامانجگرتنی عێراق و سەروەری خاكەكەیەتی".