به‌غدا-اه‌ع
سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، داواى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى كرد دان به‌خۆیاندا بگرن وباردۆخهكه هێوه‌ر بكه‌نه‌وه ودووربكهونهوه لهپشێوى.
حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) كه‌وتووه جه‌ختى له"گرنگى به‌رپرسیارێتى حكومه‌تى عێراقى كرده‌وه له‌پاراستنى نێرده دیبلۆماسییه‌كانى عێراق وپارێزگاریكردن له‌ناوى عێراق له‌گۆڕه‌پانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دواى كرانه‌وه‌ى عێراق به‌رووى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌وپێیه‌ى ئه‌من وسه‌قامگیرى وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات".
حه‌كیم سه‌رله‌نوێ "سه‌ره‌خۆشى له‌خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى كرد كه‌به‌هۆى بۆردومانه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان له‌قائیم شه‌هیدبوون"، دووپاتیشیكرده‌وه"خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی وئازادى رادهڕبرێن مافێكى دهستبهركراوه به‌ڵام به‌مه‌رجێك دوور بێت لهپشێوى".