به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى فه‌تح ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه واشنتۆن پابه‌ندى په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بووه وئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیش روویدا كاردانه‌وه‌ى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى ئه‌مریكا بووه بۆ سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى.
عه‌بدولئه‌میر تعێبان په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه (اه‌ع) ڕایگه‌یاند "بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مدواییه كه باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى كرده ئامانج به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر رق وكینهى ئیداره‌ى ئه‌مریكا كه‌هه‌میشه گروپهكانى حه‌شدى شه‌عبى كردۆته ئامانج به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ تاوانێك ئه‌نجام بده‌ن چگه له‌به‌شداریكردنیان لهكیۆماڵكردنى خاكه‌كانى عێراق وبهرهنگاربوونهوهى تیرۆرستانى داعش".
دووپاتیشیكرده‌وه"ئیداره‌ى ئه‌مریكا باس ده‌زانێت گه‌لى عێراق تووڕه‌یه له‌سیاسه‌تى دڕه‌نده‌یی به‌رامبه‌ر عێراق"،ئاماژه‌یشى دا"سیاسه‌تى ئه‌مریكا هۆكارى رووداوه‌كانى رابردوو بووه له‌میان چه‌ته‌كانى جۆكه‌ر".
وتیشى "ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا روویدا په‌یامێكى ئاشته‌وایی ڕوونه ودهڕبڕینێكه له‌باره‌ى ره‌تكردنه‌وه وسهركۆنهكردنى هێڕشهكانى ئه‌مریكا"،روونیشیكرده‌وه"سیاسه‌تى ئه‌مریكا دڕندانه‌یه چ له‌سه‌ر ئاستى ئه‌منى یان ئابوورى وده‌بێت حكومه‌ت وسهرۆكایهتییهكان سنوورێك بۆ هێڕشهكانى ئه‌مریكا دابنێن".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"واشنتۆن پابه‌ندى په‌یماننامه وبهڵێننامهكانى نه‌بووه وخۆپیشاندانى ئه‌مڕۆ ده‌ڕبرینه له‌سه‌ر حاڵه‌تى ره‌تكردنه‌وه‌ى بهزاندى سنووره‌كانى".