خه‌زعه‌لى :ده‌بێت په‌رله‌مان به‌رپرسیارى خۆى وه‌ربگرێت له‌باره‌ى بوونى هێزه‌ بیانییه‌كان

  • 31-12-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فالح خه‌زعه‌لى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،داواى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد به‌رپرسیارێتى خۆى وه‌ربگرێت له‌باره‌ى بوونى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عێراقدا.
    خه‌زعه‌لى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ڕاگه‌یاند "عێراق هێزى پێویستى هه‌یه‌ بۆ پارێزگاریكردن وپاراستنى سنووره‌كانى".
    ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"هیزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌خاكى عێراقییان له‌چنگى تیرۆرستانى داعش رزگاركرد ده‌توانێت پارێزگارى لێ بكات له‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى تیرۆرستى دیكه‌".