بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆ

  • 30-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دانیشتنى ئاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر سازكرد.
    ئه‌مه‌یش بڕیاره‌كانى دانیشتنه‌كه‌یه‌ كه‌له‌نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ :
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێ خشته‌ى كاره‌كانى كرد وكۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركرد وڕه‌زامه‌ندى درا له‌باره‌ى ته‌رخانكردنى بڕى(5000000000)دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ بۆ هه‌ر یه‌كه‌ له‌پارێزگاكانى،زیقار وموسه‌ننا ودیوانیه‌ ونه‌جه‌ف به‌ته‌نها پێنج ملیار دینار له‌بوودجه‌ى یه‌ده‌كى فریاگوزارى به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(5)ى یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدراڵى یان ڕاگوزه‌رى له‌بوودجه‌كانى تر به‌مه‌به‌ستى به‌رده‌وامى كاره‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ فه‌رمانگه‌ى حكومییه‌كان كه‌تووشى كرده‌وه‌ى سووتاندن وتێكدان بوونه‌ له‌ناوه‌ندى پارێزگا وشار وشارۆچكه‌كان. 
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به‌په‌سه‌ند كردنى هه‌مواركردنه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌(422)ى ساڵى 2017 بۆ ئه‌وه‌ى به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
    هه‌ژماركردنى ئه‌و پاڵپشتییه‌ى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سیركو پێشكه‌شى ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى مه‌ده‌نى كراوه‌ بۆ چاودێرانى كه‌شتیوانى له‌باره‌ى بڕگه‌ى مه‌شقككردن به‌به‌خشینێك وبه‌پێ مادده‌ى(1) له‌یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدراڵى بۆساڵى دارایی 2017 وساڵانى دواى تایبه‌ت به‌به‌خشین مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
    ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى سه‌رپشككردنى وه‌زیرى دارایی به‌خه‌رج نه‌كردنى ئه‌م بڕه‌ دیاریكراوانه‌ له‌بڕیاره‌كانى پێشووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ته‌رخانكردنى یه‌ده‌كى فریاگوزارى به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى پاره‌ى دیاریكراو له‌خاڵى(2).
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى زیادكردنى ده‌قى پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدراڵى بۆساڵى 2020 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ به‌له‌خۆگرتنى هه‌مواركردنه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینى كرێكاران به‌پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ى خۆیه‌تى فه‌رمانگه‌ى خانه‌نشینى وپاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى كرێكاران ، له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى داتایه‌كى ڕه‌سه‌ن ودروست رێگا خۆشكه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كار وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى /ده‌سته‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى راسپارده‌ گونجاوه‌كان وه‌ربگرێت له‌باره‌ى پرسى تۆڕه‌كانى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌سستبوون له‌پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان وله‌خۆگرتنى ژماره‌یه‌كى زیاترى سوودمه‌ندان وباشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان ،كه‌ده‌بێت وه‌زاره‌تى كار وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى/ده‌سته‌ى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى داتاكانى بداته‌ سه‌نته‌رى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارییه‌كان كه‌په‌یوه‌ستن به‌خه‌رجییه‌كان وئه‌وانه‌ى خه‌رجكراون له‌بیمه‌ وخزمه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاش بێت یان نموونه‌ یان تاكه‌كه‌سى یان خێزانى بێت به‌پێ مادده‌ى(22)له‌یاساى ده‌سته‌ى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى ژماره‌(11)ى ساڵى 2014.
    ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى زیادكردنى تێچووى گشتى یاریگاى كه‌ركوكى ئۆلۆمپى بۆ(33500000000) دینار ته‌نها سى وسێ ملیار وپێنسه‌د ملیۆن دینار له‌برى (15000000000) دینار ته‌نها پازده‌ ملیار دینار.
    هه‌روه‌ها هه‌ردوو وه‌زاره‌تى (دارایی،پلاندانان) ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌گوازنه‌وه‌ له‌بوودجه‌ى ساڵانه‌ى ته‌رخانكراو بۆ وه‌زاره‌تى وه‌رزش ولاوان بۆ ساڵى 2019 به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى بوودجه‌ى پێویست بۆ پرۆژه‌ى ناوبراو.