به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دووپاتیكرده‌وه كهپابهنده به‌رێنماییه‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌باره‌ى رێگاگرتن له‌هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكى تاك لایانانه وبێ ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراق چ زه‌مینى بێت یان ئاسمانى .
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ڕێنماییه‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بهرێگاگرتن له‌هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكى تاك لایه‌نانه به‌بێ ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراقى زه‌مینى بێت یان ئاسمانى روون وئاشكرایه وپابهندین به‌جێ به‌جێ كردنى.
وتیشى "هه‌ر لایه‌نێك پێشێلى فه‌رمانه‌كه بكات له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆ گرتنه به‌رى ڕێوشوێنه پێویسته‌كان".
شایه‌نى باسه عه‌بدولمه‌هدى رێنمایی دایه سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان رێوشوێنى پێویست بگرنه به‌ر بۆ رێگاگرتن له‌زیانى گیانى وهه‌روه‌ها بهئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراقى ڕاگه‌یاند رێگا له‌هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكى تاك لایانانه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراقى بگرن زه‌مینى بێت یان ئاسمانى.
جێ ئاماژه‌یه فرۆكه‌كانى ئه‌مریكا دوێنى باره‌گاى لیواى 45 وبارهگاى لیواى 65ى حه‌شدى شه‌عبیان بۆردومان كرد كه‌له‌ئه‌نجامى ئه‌و بۆردومانه 25جه‌نگاوه‌ر شه‌هید بوون و51ى دیكه‌یش برینداربوون.