دیوانیە: ژمارەیەك داواكراو دەستگیركران

  • 8-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع مەفرەزەیەكی پۆلیسی دیوانیە ئەمرۆ دوو شەممە 3 تۆمەتباری دەستگیركرد كە تاوانی كوشتنیان ئەنجامداوە و بەپێی ماددەی 406 لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون. لەوبارەیەوە پۆلیسی دیوانیە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت مەفرەزەیەكی پۆلیسی دیوانیە 3 تۆمەتباری دەستگیركردوە كە تاوانی كوشتنیان ئەنجامداوە و بەپێی مادەی 406 لە لایەن دادگاوە داواكراو بوون. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە هێزەكانی پۆلیس دەستیشیان گرتووە بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانی كوشتنەكەی پێی ئەنجامدراوە، ئەوەش دوای پێكهێنانی تیمێك بۆ كۆكردنەوەی زانیاری سەبارەت بە تۆمەتبارەكان، لە كاتی لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەدا ناوە و دواتریش رەوانەی دادگا كراون.