به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، شه‌هید بوونى چوار جه‌نگاوه‌رى حه‌شدى شه‌عبى وبرینداربوونى 30جه‌نگاوه‌رى تر‌ى ڕاگه‌یاند له‌ئه‌نجامى بۆردومانكردنى باره‌گاى لیواى 45ى حه‌شدى شه‌عبى له‌پێگه‌ى به‌رگرى له‌سه‌ر سنوورى عێراق-سوریا به‌سێ گورزى ئاسمانى ئه‌مریكا.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"باره‌گاى لیواى 45ى حه‌شدى شه‌عبى له‌پێگه‌ى خۆى له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى "غابه سه‌لووم وحه‌رش"ى رۆژئاواى ئه‌نبار به‌سێ گوورزى ئاسمانى ئه‌مریكا بۆردومان كراوه"
وتیشى"به‌هۆى بۆردومانه‌كه چوار جه‌نگاوه‌رى حه‌شدى شه‌عبى شه‌هید بوونه له‌نێویاندا یاریده‌ده‌رى فه‌رمانده‌یی لیوا وبرینداربوونى 30كارمه‌ندى لیوا وه‌كو ئامارێكى سه‌ره‌تایی".