ئه‌نبار-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ،ڕایگه‌یاند چه‌ند فرۆكه‌یه‌كى بێفرۆكه‌وانى ئه‌مریكا پێگه‌كانى لیواى 45ى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى له‌رۆژئاواى پارێزگاى ئه‌نبار بۆردومان كردووه.
ده‌سته‌كه له‌وێب سایتى فه‌رمى خۆى ڕایگه‌یاند"فرۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كانى ئه‌مریكا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێگه‌كانى لیواى 45ى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ى مه‌زره‌عه له‌رێگاى عه‌كاشات له‌میان كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره وبیابانه‌كان له‌شارۆچكه‌ى قائیم له‌رۆژئاواى پارێزگاى ئه‌نبار بۆردومان كردووه.
وتیشى،به‌هۆى بۆردومانه‌كه ژماره‌یه‌ك شه‌هید وبریندار هه‌یه له‌ریزه‌كانى لیواى 45ى حه‌شدى شه‌عبى ،روونیشیكرده‌وه بۆردومانه‌كه هێشتا به‌رده‌وامى هه‌یه.