بهغدا-اهع
دكتۆر بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد ناوفۆمی ھاشیموتۆ، لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، سەرۆک كۆمار رایگەیاند، دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق رەتدەکەینەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى (اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە، لە دیدارەکدا باس لەگرنگی پەرەپێدانی ئاسۆی ھاریکاری و پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عێراق و ژاپۆن لەگشت بوارەکان کرا، بەجۆرێک کە سود لە شارەزایی و تواناکانی ژاپۆن وەرگیرێت بۆ دوبارە بنیادنانی عێراق.
ھەر لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی پشتیوانی سەقامگیری عێراق و تێپەراندنی ئاڵەنگارییەکانی ئێستا بە رێزگرتن لە خواستی گەل بۆ بەدیھێنانی چاکسازی و رەتکردنەوەی دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق.