هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌ پرۆسه‌ى پشكنینى ناوچه‌كانى باكوورى فوڕات ده‌كه‌ن

ئەمنی
  • 29-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ ده‌ستیان به‌پرۆسه‌ى پشكنینى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى رووبارى فوڕات به‌ئاڕاسته‌ى نه‌ینه‌وا وسه‌ڵاحه‌ددین له‌میان هه‌شته‌مین ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) كردووه‌ .
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ كه‌بریتییه‌ له‌ فیرقه‌ى حه‌وت وهه‌شت ولیوا مه‌غاویرى سه‌ركردایه‌تى وفه‌وجه‌كانى فریاكه‌وتنى پۆلیسى ئه‌نبار وحه‌شدى هۆزه‌كان(عه‌شایرى) وئاژانسه‌ ئه‌منییه‌كان وبه‌پاڵپشتى فرۆكه‌كانى سوپا وهێزى ئاسمانى وفرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به‌پرۆسه‌ى پشكنینى ناوچه‌كانى جه‌زیره‌ كردووه‌ به‌درێژایی ڕووبارى فوڕات وبه‌ئاڕاسته‌ى نه‌ینه‌وا وسه‌ڵاحه‌ددین بۆ گه‌ڕان به‌دواى په‌ناگه‌كانى تیرۆرستانى داعش وخاپووركردنیان له‌میان هه‌شته‌مین قۆناغى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ)".
    شایه‌نى باسه‌ ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاندبوو كه‌پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌پێنج قۆڵه‌وه‌ به‌رپاكردووه‌ له‌میان هه‌شته‌مین قۆناغى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن ئیراده‌ نه‌سڕ.