هه‌شته‌مین قۆناغى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ)ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 29-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،هه‌شته‌مین قۆناغى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) ده‌ستیپێكرد.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"به‌فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوپه‌شه‌كان هه‌شته‌مین قۆناغى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) له‌پێنج قۆڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد"، روونیشیكرده‌وه‌ "میحوه‌رى یه‌كه‌م فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وایه‌ و،میحوه‌رى دووه‌م فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ ومیحوه‌رى سێیه‌م فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین ومیحوه‌رى چواره‌م فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ ومیحوه‌رى پێنجه‌میش بۆ باره‌گاى پێشڕه‌وییه‌ له‌كه‌ركوك".
    رایگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌م قۆناغه‌ وله‌میان میحوه‌رى یه‌كه‌م كه‌رته‌كانى (هه‌ردوو لیواى 73 و92پیاده‌ له‌فیرقه‌ى پازده‌هه‌م ،ولیواكانى 43 و60 و21 پیاده‌ له‌فیرقه‌ى بیست به‌شداربوون،كه‌چى له‌میحوه‌رى دووه‌م كه‌رته‌كانى فیرقه‌ى حه‌وتى لیواى مه‌غاویرى جه‌زیره‌ ولیوا هه‌شتى پیاده‌ى فیرقه‌ى پیاده‌ى ئامێرى هه‌شتى لیوا 30ى پیاده‌ به‌شداربوون وهه‌روه‌ها له‌میحوه‌رى سێیه‌م"كه‌رته‌كانى لیواى91ى پیاده‌یی له‌فه‌رمانده‌یی ئۆلیسى سه‌ڵاحه‌ددین به‌شداربوون".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌میحوه‌رى چواره‌م "كه‌رته‌كانى فیرقه‌ى پێنج وهێزه‌كانى سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی پۆلیسى دیاله‌ به‌شداربوون وسه‌باره‌ت به‌میحوه‌رى پێنج كه‌رته‌كانى"فیرقه‌ى نۆیه‌مى زریپۆش وهه‌ردوو لیواى18و15ى پۆلیسى فیدراڵى ولیواى 45ى پیاده‌ى فیرقه‌ى یازده‌هه‌م ولیواى 52ى پیاده‌ى فیرقه‌ى چوارده‌هه‌م ، ولیواكانى 1 و2 و3ى فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا، تیایدا به‌شداربوون".
    روونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م قۆناغه‌ ده‌ستیپێكرد به‌پاڵپشتى فرۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى وفرۆكه‌كانى سوپا وفرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وحه‌شدى هۆزه‌كان(عه‌شایرى) وژماره‌یه‌ك ئاژانسى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى ،به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كانى كیۆماڵكردن وپشكنینى ناوچه‌ وگوند ورووبه‌ره‌ فراوانه‌كان بۆ راوه‌دوونان وده‌ستگیركردن داواكراوه‌كان وبنبڕكردنى پاشماوه‌كانى تیرۆر وپته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌میان كه‌رته‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ وبه‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى".