ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك ئه‌ركى ئه‌و هێزانه‌ى له‌به‌غداوه‌ هاتوون ده‌خاته‌ڕوو

ئەمنی
  • 28-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    فه‌ریق روكن سه‌عه‌د حه‌ربییه‌ فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،سروشتى ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌له‌به‌غداوه‌ هاتونه‌ته‌ پارێزگاكه‌ خسته‌ڕوو.
    حه‌ربییه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند"كاروانه‌ ئه‌منییه‌ پاڵپشتیكه‌ره‌كانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌شاره‌كانى كه‌ركوك و،موسڵ و،سه‌ڵاحه‌ددین و،دیاله‌ ،ئه‌م هێزانه‌یش یه‌ده‌كیین وئه‌ركیان ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى پێشوه‌خته‌یه‌ وپاشان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ پێگه‌كانى خۆیان".
    وتیشى"ڕه‌وشى ئه‌منى كه‌ركوك به‌ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵكراوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌ جێگركراوه‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك له‌پۆلیس ویه‌كه‌كانى سوپا وئه‌و كاروانه‌ى له‌به‌غداوه‌ گه‌یشتووه‌ ئامانجى پاڵپشتى كردنى هێزه‌ جێگركراوه‌كانى كه‌ركوكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ وشاره‌كانى پارێزگاكه‌".
    حه‌ربیه‌ ئه‌وه‌ خسته‌ڕوو"له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ،ئه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك هیچ ژوورى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ نییه‌ ،به‌ڵكو هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌ تیرۆرستییه‌كانى داعش له‌ناوچه‌كانى رۆژئاوا وباشوورى كه‌ركوك".