به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ورده‌كارییه‌كانى پێشكه‌شكردن بۆ خوولى ئاماده‌كردنى دیبلۆماسى خسته‌ڕوو
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕاگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌رگاى پێشكه‌شكردن بۆ (28)هه‌مین خوولى ئاماده‌كارى دیبلۆماسى كردۆته‌وه"،ئاماژه‌یشى دا"پێشكه‌شكردن بۆ خووله ئه‌لیكترۆنى ده‌بێت له‌رێگاى فۆرمێكى ئاماده‌كراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته".
سه‌حاف روونیشیكرده‌وه"بڕوانامه‌ى داواكراو بۆ ئه‌م خووله بڕوانامه‌ى زانكۆیی سه‌ره‌تاییه(به‌كالۆریۆس) یان باڵاتر یان ئه‌وه‌ى له‌ئاستیاندایه به‌پێ چه‌ند پسپۆرییه‌كى دیاریكراو"،روونیشیكرده‌وه پسپۆره ئه‌كادیمییه داواكراوه‌كان بریتیین له زانسته سیاسییه‌كان ویاسا وزمانه فه‌رمییه‌كان له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌كۆلێژه‌كانى:(ئاداب ووه‌رگێڕان ،وپه‌روه‌رده ) ورۆژنامه‌گه‌رى له‌كۆلێژى راگه‌یاندن وكارگێرى وئابوورى وئامار له‌كۆلیژى كارگێرى وئابوورى ،ومیژوو له‌كۆلێژه‌كانى:ئاداب وپه‌روه‌رده وپه‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى".
ئه‌وه‌یشى وت "وه‌گیراوه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌بن كه‌چه‌ند مه‌رجێكیان ده‌بێت وتاقیكردنه‌وه ودیمانه ده‌كرێن"روونیشیكرده‌وه "تاقیكردنه‌وه‌كه بریتییه له‌پرسیارى زمانى ئینگلیزى ورۆشنبیرى گشتى ورۆشنبیرى سیاسى ودیبلۆماسى وزانیارییه مێژووییه‌كان".