بهغدا-اهع
فراكسیۆنى سائیرون،ئهمڕۆ ههینى بەردەوامی لە ئۆپۆزسیۆن بونى لەژێر چەتری پەرلەماندا ڕاگهیاند،دووپاتیشیكردهوه لە هەڵبژاردن و پاڵپشتیكردنی پاڵێوراو بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق لایەنگیر نابێت".
حەمدوڵا ركابی، وتەبێژی فراكسیۆنى سائیرون لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع) رایگەیاند "لە ئەنجامی دۆخی ئێستا كە عێراقی پێدا تێپەڕدەبێت و لەپێناو رێزگرتن لە ویستی خۆپیشاندەران و دەستوەرنەدان لە هیچ ركابەریكردنێكی سیاسی كە چارەسەری بەسودیان پێ نیە، بەردەوامیمان لە ئۆپۆزسیۆن بون رادەگەیەنین لەژێر چەتری پەرلەماندا ولە هەڵبژاردن و پاڵپشتیكردنی پاڵێوراو بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق لایەنگیر نابێت"
وتیشى" ئەو هەڵوێستەش دەرەنجامی بڕوای تەواومانە بە گرنگیی دوركەوتنەوە لە پێكدادنی سیاسی لەگەڵ هەمو لایەنەكاندا، ئەوەش لەپێناو دورخستنەوەی وڵات لەو ئاڵۆزییە مەترسیدارانەی سهید موقتەدا سەدر، سەرۆكی كوتلەكە لەبارەیانەوە هۆشداری داوە".
لە درێژەی وتەكانیدا راشیگەیاند "هیواخوازین سەرجەم هێزە سیاسییەكانی دیكە هەڵوێستیان رون بێت و بەرژەوەندیی عێراق پێش هەموو بەرژەوەندییەكانی دیكە بخەن".