به‌غدا-اه‌ع
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژى ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،دووپاتیكرده‌وه،ده‌زگاكه هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌واوى هه‌یه له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه دژوار وچالاكییه تیرۆرستییه‌كان.
نو‌عمان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕاگه‌یاند:"هێزه‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆر چاودێرى چالاكییه‌كانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش ده‌كات،پرۆسه پێشوه‌خته‌كان به‌رده‌وامه بۆ ڕاوهدوونانى له‌وناوچانه‌ى كه‌هه‌وڵ ده‌دات وه‌كو په‌ناگه‌یه‌كى ئارام به‌كارى بهێنێت".
وتیشى"له‌م قۆناغه پشت به‌ئه‌ركى هه‌واڵگیرى به‌رده‌وام ده‌به‌ستین له‌میان چاودێرى مه‌یدانى به‌رده‌وام ولهتهكنیكه نوێكانى ده‌زگاكه كه‌ڕۆڵیان ده‌بێت له‌گه‌یشتنمان بهدوورترین خاڵ دووژمن تیایدا خۆى حهشاردبێت".
ئهوههیشى خسته‌ڕوو"ده‌زگاكه هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌واوى هه‌یه له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه دژوا وچالاكییه تیرۆرستییه‌كان ودووژمن تواناى نییه هه‌ڕه‌شه له‌ئاسایشى نێوخۆیی بكات"،ئاماژه‌یشى دا "هێزه ئه‌منییه‌كان وده‌زگاى دژه تیرۆر به‌زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان وهه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى ئه‌منى ده‌توانێت شكست به‌هه‌موو پلانه تیرۆرستییه‌كان بهێنێت گهڕهنگه دووژمن ئه‌نجامیان بدات".
شایه‌نى باسه ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان "خواستى سه‌ركه‌وتنیان"ڕاگه‌یاند به‌چه‌ند قۆناغێكه‌وه بۆ راوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه ڕزگاركراوه‌كان.