به‌غدا-اه‌ع
نه‌سیم عه‌بدوڵلا په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،هۆشدارى دا له‌په‌له‌كردن له‌هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت.
عه‌بدوڵلا به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند،"سه‌رجه‌م فراكسیۆنه سیاسییه‌كان وهه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ى ده‌بێت پاڵێوراوه‌كه جێ ره‌زامه‌ندى هه‌مووان بێت"،دووپاتیشیكرده‌وه"پرۆسه‌ى پێشكه‌شكردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت گه‌یشتۆته قۆناغێكى پێشكه‌وتوو".
روونیشیكرده‌وه"پرسى كات گرنگ نییه به‌ڵكو ده‌بێت كه‌سایه‌تییه‌كى گونجاو بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران دیارى بكرێت"،ئاماژه‌یشى دا"په‌له‌كردن له‌دیاریكردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت خزمه‌تى هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناكات"ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"زۆر گرنگه وتوێژ ونزیكبوونه‌وه‌ى دیدوبۆچوونه‌كانى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان به‌ره‌وپێشبچن".
شایه‌نى باسه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار راسپاردنى ئه‌سعه‌د عێدانى پاڵێوراوى هاوپه‌یمانى بنیاتنانى ره‌تكرده‌وه وپه‌یامێكى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان كرد كه‌تیایدا هاتووه"داواى لێبوردن ده‌كه‌م نه‌متوانى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران عێراق به‌ئه‌سعه‌د عێدانى راسپێرم ،منیشه ئاماده‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆم پێشكه‌شى په‌رله‌مان بكه‌م".