خه‌ڵه‌ف له‌باره‌ى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌نه‌ینه‌وا ودیاله‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ئەمنی
  • 26-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌شارۆچكه‌ى مه‌خموور له‌پارێزگاى نه‌ینه‌واى باكوورى عێراق ڕه‌تكرده‌وه‌.
    خه‌ڵه‌ف ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند:ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات له‌هه‌ردوو شارۆچكه‌ى مه‌خموور له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا وشارۆچكه‌ى خانه‌قین له‌پارێزگاى دیاله‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌ ".
    وتیشى"سوپاى عێراق له‌هه‌ردوو شارۆچكه‌ى ناوبراو بڵاوه‌یانكردووه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌ندێ جار په‌نا ده‌به‌ینه‌ به‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ته‌نها پاڵپشتى ئاسمانى".
    جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌ندێ له‌هۆكاره‌كانى هه‌واڵ هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى جموجۆڵى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌شارۆچكه‌ى مه‌خموور وخانه‌قین وئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى به‌رده‌وام دژى تیرۆرستانى داعش.