به‌غدا-اه‌ع
سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه خه‌سڵه‌ته‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌تى ڕاگوزه‌رى دهاتوو دیارى كرد.
حه‌كیم له‌تویتێك كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) چاودێرى كردووه ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكى وه‌زیرانى داهاتوو ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ وده‌ستپاك بێت ولایه‌نگیرى عێراق بكات وجێ مشت ومڕ نه‌بێت وهه‌روه‌ها جێ ره‌زامه‌ندى جه‌ماوه‌ر بێت وخاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌كى حكومى تۆكمه بێت".
حه‌كیم وتیشى"ئه‌م خه‌سڵه‌تانه ده‌بێت كه‌سایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌تى راگوزه‌رى داهاتوو هه‌ڵگرى بێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ئه‌ركه‌كه‌ى ئاڵۆز ده‌بێت وخواسته‌كانى گه‌ل ناهێنێته دى وله‌بازنه‌ى ناكۆكى ململانییه‌كان ده‌مێنینه‌وه".