به‌غدا-اه‌ع
په‌یامنێرمان رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڕیارى دواخستنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى خزمه‌تى شارستانى داوه .
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"به‌شیر حه‌داد سه‌رۆكى دانیشتنه‌كه بڕیارى دواخستنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى خزمه‌تى شارستانى داوه له‌سه‌ر داواى ژماره‌یه‌ك له‌لیژنه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه"یاساى خزمه‌تى شارستانى پێویستى بهگفتوگۆى زیاتره بۆ زیاتر به‌جێ گه‌یاندنى چونكه ژماره‌یه‌كى زۆر یاسا وبڕیاره‌كان سڕدهكاتهوه".
شایه‌نى باسه لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه كهیاساى خزمه‌تى شارستانى مافى هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت مسۆگه‌ر ده‌كات.
لیژنه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكردووه به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانتار هه‌یسه‌م جبورى وبهئامادهبوونى ئه‌ندامان ومه‌حمود ئه‌حمه‌د تمیمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى خزمه‌تى شارستانى وتیایدا گفتوگۆكانى له‌باره‌ى یاساى خزمه‌تى شارستانى ورێكخستنى فیدراڵى ئه‌نجام دا".