به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڕیارى هه‌ڵپه‌ساردنى وردبینى ئه‌منى له‌پارێزگا رزگاركراوه‌كان دا.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) دووپاتیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى له19هه‌مین دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا به‌هه‌ڵپه‌ساردنى وردبینى ئه‌منى له‌پارێزگا رزگاركراوه‌كان چكه له‌ئاواره‌كانى نێوكه‌مپه‌كان"
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنى ئه‌مدواییه‌دا ره‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى فریاكه‌وتن وچاودێرى كردنى خێزانه ئاواره‌كان به‌هۆى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان ژماره(816)ى ساڵى 2019،وبه‌م شێوه‌یه:
1-هه‌مواركردنه‌وه‌ى ناوى لیژنه‌ى باڵاى فریاكه‌وتن وچاودێرى خێزانه ئاواره‌كان به‌هۆى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى بۆ ئه‌وه‌ى به‌م شێوه‌یه بێت(لیژنه‌ى باڵاى فریاكه‌وتن وپاڵپشتى ئاواره‌كان).
2-ئه‌ركى وكاره‌كانى لیژنه‌ى ناوبراو پاڵپشتى ویارمه‌تى وچاودێریكردنى ئاواره‌كانه له‌كاتى حاڵه‌تى نائاسایی وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى وجێگیركردنیان له‌كاتى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.