به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى سائیرون دووپاتیكرده‌وه هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى بنیاتنان سازنه‌كردووه له‌باره‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت.
غایب عومێرى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى سائیرون له‌گه‌ڵ هیچ فراكسیۆنێك گفتوگۆ وكۆبوونه‌وه‌ى نه‌كردووه له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت وكاندید كردنى كه‌سایه‌تیه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران"،ئاماژه‌یشى دا"هاوپه‌یمانى سائیرون هه‌ڵوێستى نه‌گۆراوه وڕوونه وبه‌شدارى هیچ رێككه‌وتن وسازانێك ناكات له‌گه‌ڵ پاڵێوراوى بنیاتنان بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى به‌سڕه".
وتیشى"هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك جێ ره‌زامه‌ندى شه‌قامى عێراقى بێت ئه‌وه سائیرون پاڵپشتى ئه‌و پاڵیوراوه ده‌كات وله‌نێو په‌رله‌مان په‌سه‌ندى ده‌كات ویه‌كه‌م فراكسیۆن ده‌بێت ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌دات"،جه‌ختیشى له"گرنگى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى راى گشتى عێراقى كرده‌وه له‌پرسى هه‌ڵبژاردنى هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران".
شایه‌نى باسه سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ،رۆژى سێشه‌ممه، دووپاتیكرده‌وه كه‌هیچ نووسراوێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه به‌ده‌ستى نه‌گه‌یشتووه له‌باره‌ى دیاریكردنى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)له‌سه‌ر زارى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ڕایگه‌یاند "هیچ نووسراوێك ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار نه‌كراوه له‌باره‌ى نووسراوى ژماره 4022 له‌به‌روارى 22-12-2019 كه‌تیایدا داواى كردبوو گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له‌رووى ژماره‌وه دیاری بكات ،كه‌په‌یوه‌سته بهكاندیدكردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".