به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ولێپرسینه‌وه دژه به‌رێوبه‌رى پێشووى بانكى بازرگانى عێراقىTBI ڕاگه‌یاند.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"دادگاى تاوانه‌كانى تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى به‌غدا فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ولێپرسینه‌وه‌ى دژى تاوانبار ده‌ركردووه به‌پشت به‌ستن به‌رێكاره‌كانى مادده‌ى دادوه‌رى له‌كه‌یسى تایبه‌ت به‌پێدانى ئاسانكارى بانكى له‌لایه‌ن تاوانباره‌وه به‌ڕى (40)ملیۆن دۆلار ئه‌مریكى بۆ یه‌كێك له‌بانكه تایبه‌ته‌كان به‌مه‌رجێكى لاواز كه‌ئه‌مه‌یش زیانى به‌سامانى گشتى گه‌یاندووه"، ئاماژه‌یشى دا"دادگا بریارى دواخستنى دادگایكردنه‌كه‌ى بۆ واده‌یه‌كى تر دا".
جێ ئاماژه‌پێكردنه ده‌سته‌كه له18ى ئه‌م مانگه ڕایگه‌یاندبوو" دادگای تاوانەکانی نەجەف کە تایبەت کراوە بە دۆسیەکانی دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشوی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) دەرکردوە، بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئاسانکاری یاسایی لە یەکێک لە لقەکانی بانکەکەدا لەپارێزگای هەولێر بۆ یەکێک لە کۆمپانیا بازرگانییەکان بەبێ ئەوەی گەرەنتی تەواوەتی بۆ پێدانی قەرز لێوەرگرتبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ئاسانکاریە بانکیانەی کە بۆ ئەو کۆمپانیایە ئەنجامدراوە بە قەبارەی 60 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوە، بۆ دروستکردنی کارگەیەکی چیمەنتۆ لە پارێزگای نەجەف، بەبێ ئەوەی هیچ گەرەنتییەکی پێویستی لەبری ئەو قەرزە لەو کۆمپانیایە وەربگرێت".