به‌غدا-اه‌ع
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هۆكاره‌كانى كشانه‌وه‌ى فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ردوو مادده ناكۆكه‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
ماجد شه‌نگالى په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕاگه‌یاند "كشانه‌وه‌ى فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده ناكۆكییه‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هۆى ناڕه‌زایی له‌سه‌ر لایه‌نى هونه‌رى له‌باره‌ى فره بازنه‌یی له‌مادده‌ى 15ى یاساكه نه‌بووه"،روونیشیكرده‌وه "هێزه كوردییه‌كان ترسیان له‌ورووژاندنى ناكۆكى وململانییه‌كان هه‌یه له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كان بۆیه له‌دانیشتنه‌كه كشاونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌یشى دا "هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین شاروشارۆچكه‌ى دابڕاوى له‌م پارێزگایانه هه‌یه".
روونیشیكرده‌وه"هه‌ڵوێستى نه‌یارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ هاوهه‌ڵوێستى بوو له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه نه‌یاره‌كانى ده‌نگدان"،ئاماژه‌یشى دا"فراكسیۆنه نه‌یاره‌كان تانه له‌بڕگه‌كانى یاساكه لاى دادگاى فیدڕاڵى ده‌ده‌ن".
شه‌نگالى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"حیزب وقه‌واره گه‌وره‌كان سوودمه‌ند ده‌بن له‌ده‌نگدان به‌پشت به‌ستن به‌فره بازنه‌یی چونكه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وجه‌ماوه‌رێكى فراوانن".