به‌غدا-اه‌ع
فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه كه‌به‌شدارى لهوتوێژهكانى هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێ ناكات ،ئاماژه‌یشى دا فراكسیۆنه‌كانى هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌چاكسازى كشاونه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى حیكمه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕاگه‌یاند"ره‌وتى حیكمه نابێته به‌شێك له‌هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران یان پێكهێنانى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن".
ئاماژه‌یشى دا "له‌ئێستا هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك نییه به‌ناوى چاكسازى،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌چه‌ند فراكسیۆنێكى سیاسی پێكهاتووه وئه‌م فراكسیۆنانه له‌ده‌ره‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ن".
فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختى له‌وه كردبوو كه‌هیچ پاڵێوراوێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێ پێشكه‌ش ناكات.
ئه‌سعه‌د مهرشدى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فراكسیۆنى حیكمه چه‌ند پرسێكى پێكشهشى سه‌رۆك كۆمار كردووه له‌نێویشیاندا په‌سه‌ند نه‌كردنى هیچ پاڵێوراوێكى حیزبى".
وتیشى"مه‌رجه‌كانى فراكسیۆنه‌كه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ئه‌وه‌یه سه‌ربه‌خۆ وده‌ستپاك ولێهاتوو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌رجانه‌ى شه‌قامى عێراقى داینناوه".
ئاماژه‌یشى دا "فراكسیۆنه‌كه‌ى پاڵپشتى هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك ناكات وده‌نگ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى حیزبى نادات".