به‌غدا-اه‌ع
قوسه‌ى عه‌باس شه‌به‌كى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند په‌سه‌ندكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌سكه‌وتێكى مێژووییه وخواستى عێراقییه‌كان به‌دى ده‌هێنێت.
شه‌به‌كى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"یاساى هه‌ڵبژاردنى تاكه كه‌سى په‌سه‌ندكراو خزمه‌تى عێراق ده‌كات له‌هاتنه پێشه‌وه‌ى لێهاتوو وسهربهخۆكان ودووركه‌وتنه‌وه له‌بنه‌ماى پشكپشكێنه ورێگا گرتنى له‌گه‌نده‌ڵى".
ئاماژه‌یشى دا"چه‌ند سه‌رنج وتێبینییهك له‌لایه‌ن هه‌ندێ لهفراكسیۆنهكانهوه هه‌یه له‌باره‌ى بابه‌تى فره بازنه‌یی له‌هه‌ردوو مادده‌ى 15و16 وخواسته‌كانیان به‌وه‌ى پارێزگاكان یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن بن"،روونیشیكرده‌وه "بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن دادپه‌روه‌رییه له‌نوێنه‌رایه‌تى ناوچه‌یی وهۆزهگهرى".
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌دانیشتنى دوێنى ده‌نگى له‌سه‌ر مادده‌كانى 15تاوه‌كو 38ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا به‌پشت به‌ستن به‌فره بازنه‌یی وكاندیدى تاكه كه‌سى وئه‌و كه‌سه‌ى زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت براوه ده‌بێت وهه‌روه‌ها ده‌نگیش له‌سه‌ر 50مادده‌كانى تر یاساكه دا.