به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دووپاتیكرده‌وه هه‌ر نووسراوێك ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك كۆمار بكرێت له‌باره‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن هیچ كاریگه‌رییه‌كى یاسایی نابێت.
كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) كه‌وتووه ڕایگه‌یاند "هه‌ر نووسراوێك ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك كۆمار بكرێت هیچ كاریگه‌رییه‌كى یاسایی نییه جگه له‌و نووسراوه‌ى كه‌له‌سایه‌یدا حكومه‌ته ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى پێكهێنا وپرسى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى یه‌كلاكرده‌وه".
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان وسه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سائیرون پرسى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران وگه‌وره‌ترین فراكسیۆن تاوتوێ كرد.
په‌یامنێرمان ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك كۆمار پێشوازى له‌نه‌بیل ته‌رفى سه‌رۆكى فراكسیۆنى سائیرون وحه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه"،ئاماژه‌یشى دا"هه‌ردوولا پرسى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران وگه‌وره‌ترین فراكسیۆنیان تاوتوێ كردووه".