دەنگدان بۆ ئەنجومەنی گشتی یەكێتی بەڕێوەدەچێت

ناوخۆ
  • 23-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    چاودێرى-اه‌ع
     
    مەلا یاسین وتەبێژی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلێدوانێكدا كه‌(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگەیاند: پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە و پرۆسەكە بەهێمنی و لەسەرخۆ دەڕوات و كاتێكی زۆری پێویستە. روونیكردەوە: پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گشتی یەكێتیی پرۆسەیەكی ئاڵۆزە و دەبێت هەر ئەندامێك زیاتر لە 60 هەڵبژێرێت لە 16 بازنەی هەڵبژاردن. لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سەركەوتنی چەند كەسێك كەس بۆ ئەنجومەنی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەلا یاسین وتەبێژی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی ووتی: هیچ شتێكی وانیە و ئەو دەنگۆیانە دورون لەڕاستەوە ، چونكە هێشتا پرۆسەكە بەردەوامە و تەواونەبووە.