سێ پێشنیار له‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌ماندایه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى مادده‌ى 15ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان

  • 23-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند لیژنه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى 9پێشنیارى پێشكه‌شكردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ى مادده‌ى 15ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
    وتیشى گفتوگۆكان گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى ئه‌م 9پێشنیاره‌ ببێت به‌سێ پێشنیار كه‌په‌رله‌مان دانیشتنى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ تاوتوێیان ده‌كات وئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌ى 15بدات ئه‌وه‌ مادده‌ى 16یه‌كسه‌ر په‌سه‌ند ده‌كرێت".
    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كاژێرى پێنجى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى دیاریكردبوو وه‌ك واده‌ى سازكردنى دانیشتنى تایبه‌ت به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
    پێشتریش ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌22هه‌مین دانیشتنى خۆى ده‌نگى له‌سه‌ر 14مادده‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى دا وهه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێشنیارى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى دووه‌مى یاساى قه‌ربووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى ئۆپراسیۆنه‌ جه‌نگییه‌كان وهه‌ڵه‌ سه‌ربازییه‌كان وكرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌گه‌ڵ بڕیارێكى نوێنه‌رایه‌تى له‌باره‌ى به‌دمه‌و هاتنى داواكارى خۆپیشانده‌ران.