ئەردۆغان: پرسی بە ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا ئێمەی ماندوو كردووە

جیهانی
  • 6-01-2018, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا رایدەگەیاند پرسی بە ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا، ئەوان و گەلی توركیای بەجددی ماندوو كردووە. ئەردۆغان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ سەركۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماكرۆن لەبارەی قۆناغی بە ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەورووپا رایگەیاند وێرای ئەوەی ئێمەی بەشێوەیەكی جددی ماندوو كردووە، ھاوكات گەلەكەشمی بە جددی ماندوو كردووە. واتا رەنگە ئێمە پەلكێشی بڕیارێك بكەن. بۆیە ناتوانین بەردەوام بڵێین تكایە ئیتر ئێمەش وەربگرن. سەركۆماری توركیا لەبارەی واژووكردنی رێككەوتننامەیەك لەگەڵ فەڕەنسا وتی لێرەدا لەگەڵ دەزگای EUROSAM واژوومان لەسەر رێككەوتننامەیەك كرد كە ئەمە ھەنگاوێكی زۆر گرنگە. بەم پێیە لەگەڵ وڵاتێكی دیكەی ناتۆ كە ئیتاڵیایە ھەنگاومان بۆ رێككەوتننامەیەكی سێ قۆڵی ھاوێشت. لەمەودوا بەشێوەیەكی خێرا دەست بە بەرھەمھێنانی ئەم كارە دەكەین". توركیا ماوەی چەند ساڵێكە هەوڵی ئەندامبوون لەیەكێتی ئەوروپا دەدات، بەڵام بەهۆی بوونی تێبینی لەلایەن ئەندامانی ئەو رێكخراوە لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە، تا ئێستا توركیا نەیتوانیووە مافی ئەندامبوون بەدەستبهێنێت.