"اه‌ع" هه‌ڵویستى ئه‌منى له‌پارێزگاكانى باشوور وناوه‌ڕاست بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئەمنی
  • 23-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    په‌یامنێرانى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایانگه‌یاند ،خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی له‌هه‌شت پارێزگا به‌رده‌وامى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ داخستنى ژماره‌یه‌ك پرد ورێگاى سه‌ره‌كى.
    به‌پێ په‌یامنێرى (اه‌ع):له‌پارێزگاى به‌سره‌ له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه‌ رێگاى رومێله‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ داخراوه‌ كه‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى تیادایه‌ وهه‌روه‌ها رێگاكانى ئاڕاسته‌ى برجسیه‌ وبه‌نده‌رى ئوم قه‌سڕیش داخران".
    وتیشى"له‌ناوچه‌كانى ترى پارێزگاكه‌ هاتوچۆ ئاساییه‌ ورێگاكان كراونه‌ته‌وه‌ به‌رامبه‌ر جمجۆڵى ئۆتۆمبیله‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌وامى فه‌رمى له‌فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان به‌رده‌وامى هه‌یه‌ وهیچ گرفتێك تۆمار نه‌كراوه‌".
    له‌پارێزگاى زیقار هه‌ندێ له‌پرده‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ داخران له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى گردبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز له‌گۆڕه‌پانى حه‌بووبى ناوه‌ڕاستى شاره‌كه‌.
    له‌پارێزگاى بابل هه‌ندێ له‌رێگا سه‌ره‌كییه‌كان داخران ئه‌مه‌یش قه‌ره‌باڵغى هاتوچۆى دروستكرد ،كه‌چى له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز ڕه‌وشى ئه‌منى ئارامه‌ وجموجۆڵى ئۆتۆمبیله‌كانى ئاساییه‌،جگه‌ له‌پردى ئسكان كه‌له‌سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا داخراوه‌،له‌گه‌ڵ دابین كردنى ئه‌منییه‌تى ته‌واو بۆ پاراستنى شارى كۆن وهاتنى زیاره‌تكاران بۆ مه‌زارگاى ئیمامى عه‌لى سڵاوى خواى لێبێت".
    كه‌چى په‌یامنێرمان له‌كه‌ربه‌لاى پیرۆز روونیكرده‌وه‌"خۆپیشانده‌ران به‌تایه‌ ژماره‌یه‌ك رێگاى سه‌ره‌كییان داخستووه‌ به‌ئاڕاسته‌ى سه‌نته‌رى پارێزگاكه‌ ،وه‌كو رێگاى خێرای حه‌ى ره‌مه‌زان وهه‌ندێ چوارریانى نزیك له‌گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كان له‌ گۆره‌پانى ته‌ربیه‌".
    ئاماژه‌یشى دا "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌زۆرى له‌پارێزگاكه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ بۆ دابینكردنى ئه‌منییه‌تى پێویست بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز له‌گه‌ڵ بڵاوه‌پێكردنى بازگه‌ ئه‌منییه‌كانى پۆلیسى نێوخۆیی بۆ وردبینیكردن له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانى ماتۆرسكیله‌كانى نێو شاره‌كه‌".
    كه‌چى له‌پارێزگاكانى میسان وواست وموسه‌ننا هه‌ندێ له‌پرد ورێگا سه‌ره‌كییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ له‌به‌ره‌ به‌یانه‌وه‌ داخراون.