به‌غدا-اه‌ع
ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان جه‌ختى له‌به‌رده‌وامى ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ى بڕگه ناكۆكه‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرده‌وه.
سه‌برى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند:پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه سیاسییه‌كانى دیكه ده‌كات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسایه‌كى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ك پێداویستیه‌كانى ڕه‌وشى ئێستا جێ به‌جێ بكات ،وله‌لایه‌كى تریشه‌وه ڕێگا خۆشكه‌ر بێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك وبێگه‌رد وجێ ره‌زامه‌ندى گه‌ل بێت وله‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌خساندنى هه‌لى یه‌كسان".
روونیشیكرده‌وه"خاڵه ناكۆكه‌كان له‌باره‌ى شێوازى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن هێشتا به‌رده‌وامه"،داوایشى له"هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل وسه‌قامگیرى وڵات بكه‌ن ،تا رێگایش بۆ به‌دیهێنانى ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد ودادپه‌روه‌ره".
شایه‌نى باسه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى له22هه‌مین دانیشتنى خۆى ده‌نگى له‌سه‌ر 14مادده‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى دا .