به‌غداد-اه‌ع
هاوپه‌یمانى كوردستانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جه‌ختى كرده‌وه سه‌رانه‌كه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌لێر به‌مه‌به‌ستى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرۆژه یاساى هه‌ڵبژاردنه و ریَِیكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه.
سه‌لیم شوشكه په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى كوردستانى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ى راگه‌یاند:" ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌لبوسى بۆ هه‌ولێر و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وتوێژكردنه له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى رێگا چاره‌یه‌ك بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ى پرسى پرۆژه یاساى هه‌ڵبژاردن"، رونیشى كرده‌وه " وتوێژه‌كان به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك بۆ تێپه‌راندنى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گرنگترین داواكارى خۆپیشانده‌رانه و سه‌رجه‌م تاكه‌كانى گه‌لى عێراق ده‌گریچته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه كرد " ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نه‌كان رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه یاساى هه‌ڵبژاردن ئه‌وا سبه‌ینى ده‌نگدان له‌سه‌رى شكست ده‌هێنێت".
وتیشى" سه‌رۆك كۆمار له‌ژێر فشارێكى نێو خۆى و هه‌رێمیه سه‌ربارى ئه‌و فشاره‌ى كه له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه دێت بۆ دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیران ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه شه‌قامى عێراقى و خۆپیشانده‌ران داواى كه‌سایه‌تیه‌كى بێ لایه‌ن ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ".
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوه‌وه بۆ وتوێژ كردن له باره‌ى دوا پێشهاته‌كانى گۆره‌پانى عێراقى.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ى به‌وه كرد " ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌لبوسى یه‌كلا كردنه‌وه‌ى كه‌یسى پرۆژه یاساى هه‌ڵبژاردن و دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانه".