به‌غداد-اه‌ع
كوتله‌ى سادقونى نوێنه‌رایه‌تى ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ، جه‌ختى كرده‌وه كه هیچ كاندیدێك له خۆ ناگرێت ئه‌ركیان ته‌نها رێگا خۆشكردنه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته.
په‌رله‌مانتار نه‌عیم عه‌بودى له تویتێكدا كه (اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند :" بۆچونمان له كوتله‌ى سادقون له خۆنه‌گرتنى هیچ كاندیدێكه و نیازى كاندیدكرنى كه‌سمان نیه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان له حكومه‌تى داهاتوو كه ئه‌ركى رێگا خۆشكردنه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته".
سه‌رچاوه سیاسیه‌كان باسیان له‌وه كرد كه سه‌رۆك كۆمار لیستێكى وه‌رگرتووه به‌ناوى چه‌ند كاندیدێك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران.
سه‌رچاوه‌كان به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌یان (اه‌ع) راگه‌یاند " سه‌رۆك كۆمار به ئاراسته‌ى دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌چێت دوور له ناوناى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى رونی كرده‌وه گه‌وره ترین فراكسیۆن كۆتایى هات دواى كاندید كردنى عه‌بدولمه‌هدى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران".