بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە دیڤید هێل بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سیاسی بە ئامادەبوونی ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
بهپێ ڕاگهیهندراوێكى نوسینگهى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران كهدهستى(اهع)كهوتووه "لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و وەبەرهێنانی هاریكاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەكان بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو وڵاتی هاورێ دەكات، لەوبارەیەوە هێل تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامی هاوبەشی و پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق و گرنگی رێزگرتن لەسەروەری و هەوڵەكان بۆ بەدیهێنانی وڵاتێكی سەقامگیر و بەهێز".
هەر لەدیدارەكەدا تاوتوێی هەوڵەكانی ریشەكێش كردنی تیرۆر و لەناوبردنی داعش و بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی كرا، سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان و بەدیهێنانی سەقامگیری، بریكاری وەزیری دەروەی ئەمریكاش بۆ كاروباری سیاسی پەرۆشی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ كاركردن لەگەڵ عێراق بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان و فروانكردنی ئاسۆی هاریكاری ئابوری و دەرفەتی وەبەرهێنان و گرەنتی بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراق و خۆشگوزەرانی گەلەكەی، خوازیاریشە بە بڕیارێكی نیشتمانی حكومەتی عێراق دیاریبكرێت بۆ بەدیهێنانی داواكاری جەماوەر.