به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ دیفید هێڵ بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سیاسی تاوتوێ په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان وهاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد ،وگوێگرتن له‌دیدى عێراق له‌باره‌ى دواپێشهاته‌كانى عێراق وناوچه‌كه وهه‌روه‌ها دید ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌م باره‌یه‌وه.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگهكهى كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه،عه‌بدولمه‌هدى جه‌ختى لههاوبهشى ستراتیژى وپاڵپشتى عێراق وده‌زگا ده‌ستوری ورێزگرتن له‌سه‌روه‌رى كردووه".
ئاماژه‌یشى به‌سیاسه‌تى داوه له‌به‌ستنى په‌یوه‌ندى دۆستانه‌یی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانى دراوسێ وهاوبه‌ش ودۆسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،وگرنگى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وبه‌رده‌وامى هاوكارى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان وبهرهنگابوونهوهى تیرۆر.