بهغدا-اهع
دكتۆر بهرههم ساڵح سەرۆک کۆمار ئهمڕۆ پێنج شەممه له كۆشكی سهلام له بهغدا پێشوازیکرد لە دیڤید هیل جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا .
بهپێ راگهیهندراوێكى نوسینگهى سهرۆكایهتى كۆمار كهدهستى (اهع)كهوتووه "لە دیدارەکەدا دیڤید هیل پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و دابینکردنی خواستەکانی هاووڵاتیان لە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و ئاشتی و ڕێز گرتن لە سەروەری عێراق دووپاتکردەوە".
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک كۆمار جەختی لەگرنگی پشتیوانی نێوەدەوڵەتی لە عێراق کردەوە بۆ تەواوکردنی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا، ھاوکات تەئکیدی کردەوە لە چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای وڵات بە بڕیارێکی نیشتمانی عێراقی دوور لە دەستوەردانی دەرەکی.
لە دیدارەکەدا کە ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ، ئامادەبوو باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەرەوپێشبردنی ئاسۆی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات، ھەروەھا تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهانیش کرا.