گرنگترین داواكارییه‌كانى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان

  • 19-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    هاوپه‌یمانى نه‌سڕ گرنگترین داواكارییه‌كانى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران خسته‌ڕوو.
    یوسف كیلابى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕاگه‌یاند"فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان رێژه‌ى یاسایی دانیشتنه‌كه‌یان شكاند بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ردوو مادده‌ى 15و16به‌هۆى نه‌بوونى سازان له‌سه‌ر ئه‌و دوو مادده‌یه‌.
    روونیشیكرده‌وه‌"مادده‌ ناكۆكه‌كان كه‌باس له‌دابه‌شكردنى كورسیه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى ده‌كات به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 50بۆ به‌رژه‌وه‌ندى لیسته‌كان وله‌سه‌دا 50یش بۆ ده‌نگدانى تاكه‌ كه‌سى ،روونیشیكرده‌وه‌ زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران داواى ئه‌وه‌یان كرد كاندیدكردن تاكه‌ كه‌سى بێت وسه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ بێت زۆرترین ده‌نگ ده‌هێنێت وبه‌رێژه‌ى له‌100 سه‌د
     
    ئاماژه‌یشى دا"په‌رله‌مانتارانى هاوپه‌یمانى كوردستانى داواى پێداچوونه‌وه‌ى بڕگه‌كانى 15و16 وگه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ یاسای سانت لیغۆى هه‌ڵبژاردنیان كرد"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان دژى داواكارییه‌كانى په‌رله‌مانتارانى كورد بوون ئه‌مه‌یش بووه‌ هۆى دواخستنى دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ داهاتوو دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر 14مادده‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان درا.
     
    شایه‌نى باسه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پشت به‌سازانى نوێنه‌رایه‌تى ده‌به‌ستێت یان به‌ره‌و ده‌نگدان له‌سه‌ر بژارده‌كان ده‌چێت له‌كاتى نه‌گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن ،داوایشى له‌لیژنه‌ى یاسایی كرد چاره‌سه‌رى رێكاره‌كانى فره‌ بازنه‌یی بكات له‌میان دانانى نه‌خشه‌یه‌ك یان پێشكه‌شكردنى دوو پێشنیار بۆ ده‌نگدان ورێككه‌وتن وئه‌گه‌ر هات وده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا ئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ئاڕاسته‌ى پێنج پێشنیاره‌كه‌ى تر ده‌چێت.