به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران واده‌ى ئه‌نجام دانى راپۆرتى كۆتایی رووداوه‌كانى پارێزگاى زیقار خسته‌ڕوو
كاتع ریكابى ئه‌ندامى لیژنه‌كه ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) راگه‌یاند"لیژنه‌ى پێكهێنراو بۆ لێكۆڵینه‌وه كردن له‌رووداوه‌كانى زیقار،چاوى به‌ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر كه‌وتووه ،وچاویشى به‌ژماره‌یه‌كى تر ده‌كه‌وێت له‌ئه‌فسه‌رانى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ئێستادا ده‌رفه‌تى ئه‌وه نه‌بووه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵا بكرێت"،دووپاتیشیكرده‌وه راپۆرتى تایبه‌ت به‌رووداوه‌كانى زیقار هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
جێ ئاماژه‌پێكردنه لیژنه‌ى به‌دواداچوونى راستییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌كانى له‌وپارێزگایانه ته‌واوكرد كهكردهوهى توندوتێژییان تیایدا روویدا جگه له‌پارێزگاى زیقار به‌هۆى ته‌واو نه‌بوونى وه‌رگرتنى وته‌ى ئه‌فسه‌ران ولهسهرووى هه‌موویشیانه‌وه فه‌ریق جه‌میل شه‌مه‌رى.
لیژنه‌ى سه‌ربازى راسپێردراویش به‌ڵێنى دابوو به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و رووداوه خوێناوییه كهلهپارێزگاى زیقار روویدا وده‌رخستنى هه‌موو ورده‌كارییه‌كان به‌رامبه‌ر راى گشتى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى راپۆرتى كۆتایی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران.
فه‌ریق روكن خالد حمود جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌كه وراوێژكارى سه‌ربازى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه راپۆرتێكى كۆتایی ده‌نووسێت وده‌خرێته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران دواى گوێگرتن له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان".
هه‌روه‌ها دووپاتیشیكرده‌وه"لیژنه‌كه گوێگرتووه بۆ وته‌ى ئه‌فسه‌ران وشه‌فاف ده‌بێت وورده‌كاریه‌كانى رووداوى پارێزگاكه بۆ راى گشتى ده‌خاته‌ڕوو"دووپاتیشیكرده‌وه"روڵى میدیا زۆر گرنگه له‌گواستنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كان به‌بێ هیچ چه‌واشه‌كارییه‌ك".
شایه‌نى باسه محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لیژنه‌ى ئاسایشى وبه‌رگرى راسپارد سه‌ردانى هه‌ردوو پارێزگاى زیقار ونه‌جه‌ف بكه‌ن بۆ دانانى پلانێكى ئه‌منى بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران.