به‌غدا-اه‌ع
قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى رۆژئاواى ئه‌نبار له‌حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ناوچه بیابانه‌كان كه‌عێراق به‌هه‌ریه‌ك له‌ئه‌ردن وسوریا وسعودیه ده‌به‌ستێته‌وه پارێزراوه.
موسلیح بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌رۆژئاواى ئه‌نبار له‌هاوكارى به‌رده‌وام دایه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانى دیكه بۆ كاركردن له‌سه‌ر پاراستنى ناوچه بیابانه فراوانه‌كان كه‌عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌به‌ستێته‌وه،چونكه ئه‌و ناوچانه مه‌ترسیدارن وترسى دزه‌پێكردنى گروپه تیرۆرستییه‌كان له‌و ناوچانه‌وه هه‌یه".
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان دووپاتیكرده‌وه"هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانى دیكه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان سێ قۆناغى پرۆسه‌كانى تۆڵه‌ى شه‌هیدانیان ئه‌نجام داوه وبه‌م نزیكانه‌یش ده‌ست به‌قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ن"،ئاماژه‌یشى دا "كۆتا پرۆسه‌ی هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پاسه‌وانانى سنوور بووه".