به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى كشتو‌كاڵى خانه‌قین به‌هۆى زیان گه‌یاندن به‌سامانى گشتى خسته‌ڕوو.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"كارمه‌ندانى له‌نوسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى دیاله توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر تاوانباران به‌رێوبه‌رى كشتو‌كاڵى خانه‌قین ویاریدهدهرهكهى بگرن،به‌هۆى ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچى،له ڕێگاى تۆماركردنى گرێبه‌ستێكى كشتو‌كاڵى پارچه زه‌وییه‌ك رووبه‌ره‌كه‌ى(50)دۆنمه به‌ناوى براى تاوانبارى دووه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ى رێنماییه‌كان،ونوێكردنهوهى گرێبه‌ستى زه‌وییه‌كى كشتو‌كاڵى به‌رووبه‌رى(10)دۆنم كه‌بۆ باوكى یه‌كێك له‌تاوانباره‌كان ده‌گه‌رێته‌وه(كۆچیكردووه)وگرێبهستهكه كراوه‌ته ناو تاوانباره‌كه".
وتیشى"سه‌رپێچییه‌كانى بریتى بوون لهههستانى تاوانبارى دووه‌م به‌هاوكارى براكه‌ى كه‌كارى مه‌ساح ده‌كات به‌گۆڕینى ناونیشانى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بۆ زه‌وییه‌كى شاخاوى له‌ده‌ره‌وه‌ى سنوورى شاره‌وانى بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى وه‌ربگرێت بۆ دروستكردنى كارگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه،هه‌روه‌ها تاوانباره‌كان هه‌ستاون بهحهشاردانى سكاڵایه‌ك ئاڕاسته‌ى پارێزگارى دیاله كراوه له‌باره‌ى دزه‌كردنى ده‌رمانى كشتو‌كاڵى وپه‌یین وتۆم كه‌بۆ فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى خانه‌قین ده‌گه‌رێته‌وه هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌رپێچییه‌كى تر تۆمار كراوه كه‌بۆته هۆى زیان گه‌یاندنى به‌سامانى گشتى".
ئاماژه‌یشى دا "یاداشتننامهیهكى ره‌سه‌ن له‌باره‌یه‌وه رێكخرا وپرۆسهكه به‌فه‌رمانى دادوه‌رى جێ به‌جێ كرا وتاوانبارانیش ره‌وانه‌ى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى بهعقووبهى تایبه‌ت بهكهیسهكانى ده‌ستپاكى كران،كه‌بڕیارى دا بهدهستبهسهرداگرتنى تاوانباره‌كان به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(340)ى له‌یاساى سزاكان".