بەغدا – ا ه ع عەتوان عەتوانی پارێزگاری بەغدا پرۆزبایی رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراقی كرد و تەئكیدیكردەوە مێژوو سەركەوتنەكانی هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی بە نەمری دەهێڵێتەوە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، پارێزگاری بەغدا رایدەگەیەنێت سوپای عێراق و پێكهاتەكانی هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی و عەشایری سەركەوتنێكیان بەدەستهێنا كە مێژوو بە نەمری دەیانهێڵێتەوە كە روبەروی دڕندە ترین دوژمن بونەوە و لەبەری هەموو جیهان جەنگان كە ببوونە مایەی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی تەواوی جیهان، رونیشیكردەوە هێزە ئەمنیەكان توانیان تیرۆر تێكبشكێنێت بە فەزڵی فتوای مەرجەعیەت.