ده‌ستپاكى فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری پێشوی بانکی بازرگانی ده‌ركرد

ناوخۆ
  • 18-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشوی بانکی بازرگانی عێراق دەرکرد، بەتۆمەتی خەرجکردنی 60 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
    بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق وردەکاری دۆسیەیەکی دیکەی تاوانی خستەڕو کە رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کردوە و ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگەیاند، "دادگای تاوانەکانی نەجەف کە تایبەت کراوە بە دۆسیەکانی دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشوی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) دەرکردوە، بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئاسانکاری یاسایی لە یەکێک لە لقەکانی بانکەکەدا لەپارێزگای هەولێر بۆ یەکێک لە کۆمپانیا بازرگانییەکان بەبێ ئەوەی گەرەنتی تەواوەتی بۆ پێدانی قەرز لێوەرگرتبێت".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ئاسانکاریە بانکیانەی کە بۆ ئەو کۆمپانیایە ئەنجامدراوە بە قەبارەی 60 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوە، بۆ دروستکردنی کارگەیەکی چیمەنتۆ لە پارێزگای نەجەف، بەبێ ئەوەی هیچ گەرەنتییەکی پێویستی لەبری ئەو قەرزە لەو کۆمپانیایە وەربگرێت".
    لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2016دا، دەستەی دەسپاکی عێراق توانی ملیۆنێک و 200 هەزار دۆلاری بۆ گەنجینەی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە، بەهۆی بەدواداچون لە سەرپێچیە یاسایەکانی ئەو بانکە لەپێدانی قەرز بە کۆمپانیاکانی گۆشت و کێڵگەی پەلەوەر لەناوخۆی وڵاتدا.